٩ تەمووز ٢٠٢١ - ١٤:٥٣
دکتۆر«مەحمود عوسمان»: ئه‌مه‌ریکا جێی پشتیوانی و بڕوا و پشت به‌ستن نییه‌، دەبێ فڕۆکەخانەکەمان چۆڵ کات

دکتۆر«مەحمود عوسمان» سیاسەتڤانی خاوەنڕاو ناسراوی کورد ڕایگەیاندووە: کورد دەبێ ھێندە به‌دوای ئه‌مه‌ریکا نەکەوێت چونکو ئه‌مه‌ریکا جێی پشتیوانی و بڕوا و پشت به‌ستن نییه‌، ھەرێمی کوردستان دەبێ داوا لە ئەمریکا بکات ھێزەکانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بباتە دەرەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیساکانی ھەرێمی کوردستانەوە،سیاسەتڤانی سەربەخۆودیاری کورد دکتۆر«مەحموود عوسمان»  لە چاوپێکەوتنێک بۆ دەنگی ئەمەریکا،ڕایگەیاندووە: ده‌بێت هه‌رێمی کوردستان داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێربکات، ئیدی ئەو ھێزانەی ئەمریکا لە ھەرکوێ پەلامار بدرێن پەیوەندیی بە کوردەوە نییە، ئێمە بۆ دەبێ ئه‌و باجه‌ بده‌ین و بەردەوام  فڕۆکه‌خانه‌که‌مان له‌مه‌ترسیدا بێت؟.

ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان ئەمەریکا و کوردیشەوە ڕایگەیاندووە، شەڕی لە خێری زیاترەو هەرێمی کوردستان لەم پەیوەندییەدا زیاتر زیان دەکات، بۆ دەبێ هه‌رێم  باجی ئه‌و پەیوەندییە نەدات و ھێندە به‌دوای ئه‌مه‌ریکا نەکەوێت چونکو ئه‌مه‌ریکا جێی پشتیوانی و بڕوا و پشت به‌ستن نییه‌.

دکتۆر «مەحموود عوسمان» لە بارەی ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاندووە: ئێران پێی وایە هه‌رێمی کوردستان زیاد له‌پێویست بەلای ئه‌مه‌ریکا و تورکیادا چووه‌ و که‌متر ئاوڕی لە ئێران داوەتەوە، دیارە ئەمەش وا دەکات ھێدی ھێدی بڕوای بە کوردو دۆستایەتیی کورد نەمێنێ. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا جێگای پشتبەستن و بڕوا پێکردن نییەو ھەرێمی کوردستان نابێ ھێندە بەدوای ئەمریکا بکەوێت.

342/